PM:03:09:29/01/2026
1680 جار خوێندراوەتەوە
دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە رێوشوێنهكانی دابهشكردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران و لە رۆژانی پشوشدا بانکەکان بەردەوام دەبن لە كاركردن بۆ ئهوهی له نزیكترین كاتدا دابهشبكرێت، حکومەتی ماوەبەسەرچووش تا ئێستا ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا نەکردووە و بەوهۆیەشەوە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، وهزارهتی دارایی عێراق له بڵاوکراوەیەکدا وتی، دەستیانکردووە نە پارەدارکردنی بانکەکان و وردبینی داتاکانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچە بەتەواوی مسۆگەرکراوە و ستافی پەیوەندیدار لە ئێستاوە دەستیان کردووە بە دابینکردنی بودجەی سەرجەم وهزارهتهكان بۆ خەرجکردن.
وتیشی، بۆ خێراکردنی پڕۆسەکە و
دورکەوتنەوە له دواكهوتنی مووچه رێنماییان دهرکردووە، بۆ ئهوهی له رۆژانی
هەینی و شەممە دەوامی فەرمی بێت بۆ ستافی پەیوەندیدار، هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن
دەکات کە پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ وەرگرتنی زانیاری بۆ دڵنیابوون لە
وەرگرتنی زانیاری دروست و دڵنیاکەرەوەی خەڵک.
ئەمە لە کاتێکدایە، تا ئێستا حکومەتی
ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆی بۆ مانگی یەک رادەستی بەغدا نەکردووە و
بەوهۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم دواکەوتووە و هاوكات
مووچهی مانگهكانی ١١ و ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٥ـیش نهدراوه.