PM:01:04:29/01/2026
1116 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکی سەرما و زریانێکی بەهێزی زستانە ژمارەیەک ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە و حکومەتی ئەمریکا دەڵێت، بەهۆیەوە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی چەند رۆژێکە زریانێکی بەهێزی سەرما و بەفر ١٤ ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە حکومەتی ئەمریکاش دەڵێت، تا ئێستا ٣٨ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و دەشڵێن، باری نائاسایی لە چەند ویلایەتێک راگەیەندراوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە،زریانەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستی پێکردووە، بووەتە هۆی بەفربارینێکی زۆر و
دروستبوونی شەختە و سەهۆڵبەندان. ئەم بارودۆخە هاتوچۆی رێگاوبانەکانی بەتەواوی
پەکخستووە و سەدان گەشتی ئاسمانیش هەڵوەشێندراونەتەوە. هاوکات زیاتر لە ٥٥٠ هەزار
ماڵ و شوێنی بازرگانی لە سەرانسەری وڵاتدا بەبێ کارەبا ماونەتەوە، ئەمەش
مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە.