PM:12:49:29/01/2026
952 جار خوێندراوەتەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا، لە گوندێکی سەر بە شاری حەسەکە ئاگربەستیان پێشێلکرد و هێرشیانکردە سەر پێگەکانی یەپەگە، بەڵام یەپەگە بەرپەرچیاندانەوە و نزیکەی ١٠ کەس لە گروە چەکدارەکان کوژران و برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی، لە پێشێلکارییەکی نوێی ئاگربەستدا، هێزەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سوریا بە بەکارهێنانی پێنج زرێپۆش، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی یەپەگە لە ناوچەی جەبەل عەبدولعەزیز، کە لە لادێکانی رۆژئاوای حەسەکە بەدەستیان هێنابوو.
وتیشی، یەپەگە هێرشەکەی
بەرپەرچداوەتەوە و چوار ئۆتۆمبێلیان تێکشکاندووە و چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتی
سوریا کوژراون و تەرمی دوو کوژراو و حەوت بریندار پشتڕاستکراوەتەوە.
ئاماژە بەوەشکرد،
حکومەتی کاتی سوریا هەوڵی وەرگرتنەوەی تەرمەکانیان دابوو بەڵام بەهۆی کۆنترۆڵکردنی
ناوچەکە لەلایەن یەپەگە، شکستیان هێناوە.