سەردێڕ:

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات

AM:11:01:29/01/2026

1504 جار خوێندراوەتەوە

بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


لە کاتی کردنەوەی بازارەکاندا، بەهای دینار رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. بەراورد بە دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا کە ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، دینار بەرامبەر دۆلار شەش هەزار لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.

شارەزایانی ئابووریش وتیان، نزمبوونەوەی بەهای دینار کاتییە و کاریگەری لەسەر بژێوی و کاروباری هاوڵاتیان نابێت و دەگەڕێتەوە بەهای ئاسایی خۆی.













گەلەری