سەردێڕ:

بەرزبوونەوەی شەکری خوێن چۆن کاریگەری لەسەر مێشک دەبێ؟

AM:09:10:29/01/2026

1264 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە خواردنی رۆژانە دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستی مێشک هەبێت.


بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەرزبوونەوەی بەردەوامی ئاستی شەکر لە خوێندا بە تایبەت دوای ژەمەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر، تەنانەت لەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەشیان نییە.

تیمێکی زانایانی زانکۆی لیڤەرپوول، داتای تەندروستی و بۆماوەیی زیاتر لە ٣٥٠ هەزار بەشداربوویان شیکردووەتەوە، توێژەران سەرنجیان لەسەر چۆنیەتی پرۆسێسکردنی شەکر لە جەستەدا کردووەتەوە، بە بەکارهێنانی نیشاندەری بۆماوەیی لەوانە ئاستی گلوکۆز و ئەنسۆلین لە دوو کاتژمێر دوای نانخواردن.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی کە کێشەی بۆماوەیییان هەیە بۆ بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دوای ژەمەکان ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە رێژەی ٦٩٪ زیاترە.

دکتۆر ئەندرۆ مەیسۆن، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە، روونیکردووەتەوە کە ئەم دۆزینەوانە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی ستراتیژییەکانی خۆپارێزی کە بە تایبەتی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دوای ژەمەکان دەکەنە ئامانج.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشکردووە، زۆر کەس دوای خواردن بەبێ ئەوەی هەستیان پێبکەن، تووشی بەرزبوونەوەی خێری شەکری خوێن دەبن، ئەمەش دەتوانێت ئەم دۆزینەوانە پەیوەندیدار بکات تەنانەت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان نییە.

تیمەکە ئاماژەیان بەوە کرد کە پێویستە لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت چونکە نەیانتوانیوە بە بەکارهێنانی کۆمەڵە داتایەکی دیاریکراو دۆزینەوەکان بە تەواوەتی پشتراستبکەنەوە.













گەلەری