PM:01:15:28/01/2026
1404 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەکات و سەرەتا لە پارێزگای دهۆک باران دەبارێت و دواتر تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزان و کەشناسی هەرێم پێشبینی بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردووەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزن و لە چیاکانیش بەفر دەبارێت و لە دوانیوەڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات.
کەشانسی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری ئەو شەپۆلی
بارانبارینەکە زیاد دەکات و بە شێوەی بارانی مامناوەند بە گشتی تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە کەشناسی هەرێم وتوویەتی، کاریگەری شەپۆلی بەفر
و باران نامێنێت و ئاسمان دەبێتەوە بە ساماڵ و پەڵەهەور و تەنها لە ناوچە شاخاویەکان
نمەباران بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیەیە:
هەولێر : ١١ پلەی سیلیزی
پیرمام : ٨ پلەی سیلیزی
سۆران : ٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٩ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ١٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٢ پلەی سیلیزی
ئاکرێ : ٢٢ پلەی سیلیزی