PM:12:21:28/01/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، سەرکردەکانی چوارچێوەکە ئەمڕۆ کۆدەبنەوە و دەشڵێن، کۆبوونەوەکە لەسەر لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکایە سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦،چاوگێک لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بە میدیا عێراقیەکانی وتووە، سەرکردەوەکانی چوارچێوەکە ئاگادارکراونەتەوە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە و بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە دەربارەی بۆچوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە لەسەر بارودۆخی سیاسی عێراق.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆسیەی
پۆستی سەرۆک کۆماریش دەکرێت.
ئەوەش دوای
ئەوەی شەوی رابردوو
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیالی خۆیدا نووسیبووی، "دەبیستم کە وڵاتی گەورەی
عێراق رەنگە هەڵبژاردنێکی زۆر خراپ بکات بە دانانی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران،
دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵات تووشی هەژاری و پشێوییەکی تەواو بوو،
بۆیە نابێت رێگە بدرێت ئەمە دووبارە ببێتەوە".