سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حکومەتی نوێی عێراق کێشەی مووچە و بودجە چارەسەربکات

PM:06:05:24/01/2026

940 جار خوێندراوەتەوە

جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا قوباد تاڵەبانی وتوویەتی، "پێویستە حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەی مووچە و بودجەی هەرێم چارەسەربکات".


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، لە میانی دیدارەكەدا، سودانی و قوباد تاڵەبانی پێداچوونەوەیان بە پێشکەوتنی گفتوگۆ سیاسییەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت و مەرجە دەستوورییەکانی دیکە کردووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووش، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی داوای کردووە حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەی مووچە و بودجەی هەرێم چارەسەربکات.

باسی لەوەشکردووە، گفتوگۆش کراوە لەسەر پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و بەردەوامیی کاری حکومەت لە بەدیهێنان و مسۆگەرکردین خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیان.













گەلەری