سەردێڕ:

سلێمانی؛ بەهۆی بەفربارینەوە چەند پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە

PM:04:37:24/01/2026

1348 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەفربارینەوە لە سلێمانی، چادری بەشێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل داروخا و خاوەن پێشانگاکانیش دەڵێن، بەهۆیەوە زیان بە نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێل گەیشتووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی لە سێ پێشانگای ئۆتۆمبێل بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە کەپری ئۆتۆمبێلەکان داکەوتوون و زیان بەر ئۆئمبێلەکان کەوتووە.

هاوکات خاوەن پێشانگاکان قسەیان بۆ ئێن ئاڕ تی کرد و دەڵێن، بەهۆی داکەوتنی کەپری ئۆتۆمبێلەکانەوە زیان بە نزیکەی ١٠ ئۆتۆمبێلی تەکسی گەشتووە.


ئیحسان سابر - سلێمانی













گەلەری