سەردێڕ:

ئاژانسی فرانس پرێس: بەم نزیکانە سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا سەردانی ئەمریکا دەکات

PM:01:00:22/01/2026

892 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا دەڵێت، بەم نزیکانە دیلسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاتی ڤەنزوێلا سەردانی ئەمەریکا دەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦ بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت ، بانگهێشتنامەکە رەنگدانەوەی گۆڕانکارییەکی کتوپڕی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و کاراکاسە لەو کاتەوەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە بووە هۆی گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و گواستنەوەی بۆ زیندانێکی ئەمریکا.

وتیشی، دیلسی رۆدریگێز دەبێتە یەکەم سەرۆکی دانیشتووی ڤەنزوێلا کە لە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکدا سەردانی ئەمریکا بکات، بەدەر لەو سەرۆکانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە نیویۆرک.

پێشتر رۆدریگێز دژی حکومەتی ئەمریکا بوو بەڵام دوای دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا ڕێڕەوی خۆی گۆڕیووە بەوەی کەتووەتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە.













گەلەری