سەردێڕ:

بڕیارە سبەینێ پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار کۆببنەوە

PM:07:38:07/01/2026

800 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە سبەینێ شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆببنەوە و چەند پرسێکی هەنووکەیی سیاسی تاوتوێ بکەن.


کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراق و تەوەرێکی تریش تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە.

بەپێی زانیارییەکانیش، بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ پارتی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ چەند پێشنیازێک بدات بە یەکێتی.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی بەغدا و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو لایان لە حکومەتی فیدراڵ تاوتوێدەکرێت.













گەلەری