سەردێڕ:

شەڕ لەنێوان سوپای سوریا و هەسەدە دەستیپێکردەوە و کوژراو بریندار هەیە

PM:04:59:06/01/2026

1228 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ لەنێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی سوریا لە حەلەب دەستیپێکردەوە و هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی حکومەت خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج، بەوهۆیەشەوە کوژراو و بریندار هەن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویانکردەوە،مووشەکێک کە لەلایەن گرووپەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشقەوە هەڵدراوە بە مەبەستی بەئامانجگرتنی هێزەکانیان لە گەڕەکە کوردییەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب، بەڵام بەهۆی ئەوەی موشەکەکە لە ئامانجەکەی خۆی لایداوە بۆیە موشەکەکە لە گەڕەکی مەیدانـی تەنیشتی کەوتەخوارەوە.

هاوکات وتیشی، هێزەکانی حکومەتی کاتی بە هاوەن، چەکی قورس و درۆنی خۆکوژ، سەنتەری ناحیەی دێر حافیر کردووەتە ئامانج کە پڕە لە خەڵکی سڤیل و ئەمەش پێشێلکردنی رێککەوتنەکان و یاساکانە، بەهۆی هێرشەکەیشەوە تا ئێستا یەک کەس کوژراون و ١٧ کەسیش بریندارن.

هاوکات حکومەتی کاتی سوریا بڵاویکردەوە، سوپاکەیان شوێنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هەسەدەیان لە گەڕەکی شێخ مەقسودیان کردووەتە ئامانج.













گەلەری