PM:02:25:06/01/2026
868 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی گرفتێکەوە دابەشکردنی بەشەخۆراک راگیراوە و بەمزووانە گرفتەکە چارەسەردەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی وتی، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوەکو بە نووسراوی فەرمی ئاگادار نەکرێینەوە ناتوانین بەشەخۆراکی هەشتەم دابەشبکەین و بۆ سەرجەم مانگەکانیش بە هەمان شێوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراک گرفتێک لە نێوان هەرێم و بەغدا
دروستبوو، بەڵام بەهۆی پشووەکانی سەری ساڵەوە چارەسەرکردنی گرفتەکە دواکەوت.
هاوکات دڵنیایی
بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، کۆگاکان بەشی سێ مانگ خۆراکیان تێدایە، ئەمڕۆ و
سبەینێ گرفتەکە چارەسەردەبێت و دەست بە دابەشکردن دەکرێت.