PM:05:27:05/01/2026
512 جار خوێندراوەتەوە
تەندروستی گەرمیان دەڵێت، لە ماوەی یەک هەفتەی پشووی سەری ساڵدا، زیاتر لە هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کردووە و ١٠ نەشتەرگەریشیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بە گوێرەی راگەیەندراوی تەندروستی گەرمیان رایگەیاندووە، لە ماوەی حەوت رۆژی پشووی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، هەزار و ٨٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەزار و ٤٠٠ پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، ٤١١ تیشکی ئێکس
رەی و ٤٥ سیتی سکان ئەنجام دراون، بە گوێرەی هەمان راگەیەندراوە، هەر لەو
ماوەیەدا ١٠ نەشتەرگەریی جۆرواجۆریش ئەنجام دراوە.