سەردێڕ:

زیاتر لە ٥٠ کەس بەهۆی خواردنی ریزۆوە گەیەندرانە نەخۆشخانە

PM:02:51:04/01/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە ٥٠ کەس لە بەغدا بەهۆی خواردنی ریزۆوە گەیەندرانە نەخۆشخانە و بەپێی ئامارەکان زۆرینەیان منداڵن و خواردنەکە لەلایەن دوو کەسی گەڕۆکەوە دابەشکراوە.


ئەمڕۆ ٤ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، لە ناوچەی یوسفییەی باشوری بەغداد زیاتر لە ٥٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کران کە زۆرینەیان منداڵن و هۆکارەکەی ژەهراویبوون بووە بەهۆی خواردنی ریزۆوە.

سەرچاوەیەک لە ئاساییشی ناوچەکە رایگەیاندوە، سەرجەم ئەو کەسانە خواردنەکەیان لە ژن و پیاوێکی گەڕۆکی نەناسراو وەرگرتووە کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیایان پێبووە و خواردنیان دابەشکردووە و لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندویانە کە سەرجەمیان بەهۆی ئەو خواردنەوە ژەهراوییبوون.

سەرچاوەکە وتیشی، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە و هۆکاری رووداوەکە.













گەلەری