سەردێڕ:

دواین زانیاری سەبارەت بە دابەشکردنی مووچە

PM:12:01:24/12/2025

1192 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای کرد، ئەگەر پارەی مووچە لەم هەفتەیەدا بگات، راستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.


ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپارد مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم بنێرێت، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرای کرد، ئەگەر پارەی مووچە لەم هەفتەیەدا بگات، راستەوخۆ پرۆسەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی، چاوەڕواندەکرێت بەغدا سەروو ٩٥٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ١٠ رەوانە بکات. وتیشی بەغدا دوو مووچەکەی کۆتایی ئەمساڵی خستووەتە ئەستۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو.













گەلەری