سەردێڕ:

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە

PM:07:02:23/12/2025

996 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی سەردانیکردنی لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان بۆ تاوتوێکردنی پڕۆسەی ئاشتی، شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەکانیش شاندەکە باسیان لە گرنگیی زەمینەیەکی یاسایی بۆ پڕۆسەکە کرد.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، شاندی ئیمراڵی کە پێکهاتبوون لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و فایک ئۆزگور ئەرۆڵ، لەگەڵ یەڵماز تونج وەزیری دادی توركیا و نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە.

میدحەت سانجار دوای کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری داد وتی، ئامانجیانە ئاشتی لەڕێگەی یاساوە مسۆگەر بکرێت و لەگەڵ وەزیری داد تاوتوێی هەموارکردنەوە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتییان کردووە، وتیشی، تەنها بە زەمینەی دادپەروەری و گرەنتی یاسایی دەتوانرێت ئاشتییەکی هەمیشەیی بەدیبهێنرێت و لەو بابەتەشدا ئەرک و رۆڵێکی کاریگەر دەکەوێتە سەر وەزارەتی داد.

دوای کۆبوونەوەکەشیان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی ئیـمڕاڵی وتی، چاوەرواندەکرێت کارەکانی کۆمیسیۆنی ئاشتی ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کۆتاییبێت و ئاماژەی بەوەشدا، ئیرادەیەکی سیاسی لە پشتی پرۆسەکە هەیە و هەموو لایەنەکانیش بەشدارن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.













گەلەری