سەردێڕ:

یەکێتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

PM:06:00:23/12/2025

1760 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی دەڵێت، جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار دەکەنەوە و بەرپرسێکی حزبەکەش وتی، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا وتی، سوورن لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی دادپەروەر لە خزمەتگوزرایدا و وتیشی، بۆ ئەو مەبەستە دەرگای گفتوگۆیان کراوەیە. سەبارەت بە حکومەتی عێراقیش وتی، مەبەستیانە حکومەتی داهاتووی عێراق حکومەتێکی خزمەتگوزاربێت و ماف و شایستەکانی کوردی تیاداد پارێزراوبێت.

هاوکات زیاد جەبار، بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتیش دەڵێت، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوردە و یەکێتی لەکاتی پێویستدا کاندیدی خۆی بۆ ئەو پۆستە یەکلاییدەکاتەوە. وتیشی،یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن.

وتیشی، یەکێتی و پارتی لە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکن وئەگەر بتوانن پێکەوە و بەباشی حکومەت پێکبهێنین کاریگەریی باشی لەسەر بوونی کورد لە بەغداد دەبێت.













گەلەری