PM:05:30:23/12/2025
996 جار خوێندراوەتەوە
لە سنووری سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێک بەبارەوە وەرگەڕا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی مەرینا – سێمێل بارهەڵگرێکی ژمارە هەولێر لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و کەسێک گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، جگە لە
زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.