سەردێڕ:

ئەمریکا داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ڤەنزوێلای کردووە

PM:02:08:23/12/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا داوای کردووە مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا دەستلەکاربکێشێتەوە، مادۆرۆش دەڵێت، باشتره‌ تره‌مپ له‌بری هه‌ڕه‌شه‌کردن لە ڤەنزوێلا ئاگاداری وڵاته‌كه‌ی خۆی بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت،باشتر وایە نیکۆلاس مادورۆ، دەست لە پۆستی سەرۆکی ڤەنزوێلا هەڵگرێت وتیشی، ئەوە بڕیاری خۆیەتی کە دەیەوێت چی بکات، بەڵام پێیوایە دەستلەکارکێشانەوەی هەنگاوێکی ژیرانە دەبێت.

نیکۆلاس مادورۆش لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ وتی، باشترە ترەمپ سەرنجی لەسەر پرسە ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکانی وڵاتەکەی خۆی بێت و بیر لە کاروباری ڤەنزوێلا نەکاتەوە.

هاوکات رووسیاش پاڵپشتی خۆی بۆ ڤەنزوێلا و حکومەتەکەی مادۆرۆ دووپات کردەوە.













گەلەری