PM:01:51:23/12/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
ترەمپ پڕۆژەیەکی سەربازی نوێی ئاشکرا کرد و دەڵێت، کەشتیگەلێکی جەنگی بە ناوی "ترەمپ" دروست دەکەن کە دەبنە گەورەترین کەشتیی جەنگی لە مێژووی وڵاتەکەیان و تەنانەت لە مێژووی جیهانیشدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، پڕۆژەیەکی سەربازی ئاشکرا کرد کەشیگەلێکی جەنگیی بەناوی " ترەمپ کڵاس" راگەیاند و وتی، ئەم کەشتییانە دەبنە گەورەترین کەشتیی جەنگی لە مێژووی وڵاتەکەیان و تەنانەت لە مێژووی جیهانیشدا.
ترەمپ باسی لەوەشکرد، خۆی کەسێکی بە
سەلیقەیە و راستەوخۆ لەگەڵ هێزی دەریایی بەشداری لە دیزاینی کەشتییەکاندا دەکات. وتیشی
لە ئێستادا دوو کەشتی لە دروستکردندان و ئامانجیانە بیگەییەنە ٢٠ کەشتی.
ترەمپ تایبەتمەندییەکانی کەشتییەکەی
باسکرد و دەڵێت، کێشی کەشتییەکان لەنێوان ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار تەن دەبێت و بە نوێترین
تەکنەلۆژیا پڕچەک دەکرێن، لەوانە موشەک و تۆپ و چەکی پێشکەوتووی وەک لێزەر و
مووشەکی هایپەرسۆنیک کە هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندان.
دەشلێت، کەشتییەکان لە داهاتوودا
رووبەرووی هەر وڵاتێک دەبنەوە کە ئامانجی ئەمریکا بێت، باسی لەوەشکرد ئەوە
هەنگاوێک و پیشکەوتنێکی گەورەیە بۆ ٥٠ تا ٧٠ ساڵی داهاتوو.