PM:01:40:23/12/2025
812 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە هاوردەکردنی مریشک و بەرهەمەکانی لە ٣٩ وڵاتەوە قەدەغە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق وتی، ئەم بڕیارە دوای تۆمارکردنی چەندین حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو ٣٩ وڵاتەدا دێت، بڕیارەکە لە ١٥ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک رێکارێکی خۆپارێزی بۆ پاراستنی سامانی پەلەوەر و تەندروستی گشتی لە عێراق.
راوێژکاری
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش دەڵێت،قەدەغەکردنەکە تەنها مریشک ناگرێتەوە،
بەڵکو مریشکی زیندوو و بەستووو هێلکە
و باڵندەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
وتیشی،لە دیارترین ئەو وڵاتانەی
ناویان لە لیستی قەدەغەکراوەکاندایە، تورکیا، ئێران، میسر، ئیتاڵیا، سوید و
بەریتانیان.