PM:01:23:23/12/2025
8964 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەم دەکەن و ئەمساڵیش تاوەکو ئێستا حەوت بەشەخۆراک و ١٠ بەشە ئارد دابەشکراون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، لە ساڵی ٢٠٢٥ دا تا ئێستا حەوت بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکراوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی بەشی هەشتەم دەکرێت، هەروەها ١٠ بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراون.
ئەم
بەشەخۆراکەی دابەشدەکرێت، بریتییە لە سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، ٤٠٠ گرام
دۆشاو، یەک لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک بۆ هەر هاوڵاتییەک