PM:01:02:23/12/2025
612 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، لە سبەینێوە هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێناکرێت بەهۆی کۆتایی هاتنی ساڵی ژمێریاری ٢٠٢٥.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى ٢٠٢٥ـەوە لە سەرجەم بەش و هۆبەکانیان هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێ ناکرێت.
وتیشی، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سبەینێ
رۆژی چوارشەممە بۆ ڕاپەڕاندنی هیچ مامەڵەیەک سەردانیان نەکەن تا دەستپێکردنەوەی
دەوام لە ساڵی نوێدا.