PM:12:40:23/12/2025
604 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و نەگەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دانانی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، لەسەر پرسی گروپە چەکدارەکانیش وتیان، پێویستە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت بە رێکارێکی یاسایی روون بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە ماڵی هومام حەمودی لە بەغدا بەڕێوەچوو، دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیاندکراوێکدا وتیان، دەبێت پەلەبکرێت لە دانانی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان و داواکارییەکانی قۆناغی داهاتوو.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە
دەرئەنجامی کۆبوونەوە یەک لە دوای یەکەکانی لیژنە لاوەکییەکانی چوارچێوەکە کراوە و
پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهات ناوخۆیی و نێودەوڵەتیییەکاندا کردووە.
لەلایەکی دیکەوە، چوارچێوەی
هەماهەنگی، پاڵپشتیی خۆی دەربڕی بۆ پرسی چەک لە دەستی دەوڵەت بەڵام وتیان پێویستە سنووردارکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت بە رێکارێکی یاسایی
روون بێت، ئەوەش بۆ بەهێزکردنی سەروەری دەوڵەت و پاراستنی ئاسایش و
سەقامگیری و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵات.