PM:12:25:23/12/2025
684 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکدار هێرشدەکەنە سەر چوار کارمەندی نەخۆشخانەی خانەقین، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی پێی راگەیاندین، هۆکارەکەی ئەوە بووە چەکدارەکان منداڵێکی ساوای ناکامیان پێبووە و ویستوویانە لەگەڵیدا بچنە ئەو بەشەی منداڵی تێدا دەخەوێندرێت، بەڵام رێگریان لێکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کارمەندانی نەخۆشخانەکە بە ئێن ئار تییان وت، چەکدارەکان خۆیان بە کەسوکاری کەسایەتییەکی خانەقین ناساندووە و منداڵێکی ساوای ناکامیان پێبووە، وتیشیان هەوڵیانداوە بڕۆنە ئەو بەشەی منداڵی ساوای تێدا دەخەوێندرێت، بەڵام رێگیمان لێکردوون، ئەوەش لەبەر پاراستی تەندروستیی منداڵە ساواکان.
کارمەندەکان باسیان لەوەشکرد، لەوکاتەدا
چەکدارەکان هێرشیان کردوونەتە سەر و بە چەک هەڕەشەیان لێکردوون.
دوای رووداوەکەش، بەشێکی زۆری کارمەندانی نەخۆشخانەکە
بایکۆتی دەوامیان کردووە.