سەردێڕ:

بەهۆی کەشوهەواوە پارێزگایەک پشووی راگەیاند

PM:05:59:13/12/2025

6732 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا سبەینێ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، پارێزگاری كەركوك لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە بڕیاریانداوە سبەینێ‌ لە ناوەندەكانی خوێندن بكرێتە پشوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، پشووەكە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و خوێندنگە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەكان دەگرێتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەبارەت بە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان دەوامی فەرمی تێیاندا وەک ئاسایی بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، كە سبەینێ‌ لە چەمچەماڵ و بەشێكی پارێزگاكانی عێراق بەهۆی باران بارین و مەترسی لافاوەوە كراوە بە پشوو.













گەلەری