PM:12:17:10/12/2025
1356 جار خوێندراوەتەوە
خەڵکی چەمچەماڵ لەسایەی کەمتەرخەمی و بێباکی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، لە هاویندا بەدەست بێئاوییەوە دەناڵێنن و لە زستانیشدا بەهۆی لافاوەوە زیانی گەورەیان بەردەکەوێت و ژیانیان لە مەترسیدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچووش هیچ هەوڵێک نادات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
دانیشتوانی چەمچەماڵ هەرجارە و بە شێوازێک دەبنە قوربانی بێباکی و خەمساردی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بڕیاربوو لەماوەی دوو ساڵدا تەواوبکرێت و، دووری پڕۆژەکە لە چەمچەماڵەوە ٤٠ کیلۆمەترە بەڵام تا ئێستا بەشێکی کەمی تەواوکراوە و زیاتر لە ٢٥ ساڵە چەمچەماڵ لە هاویندا کێشەی بێئاوی بۆ درووست دەبێت.
لە ئەنجامی نەبوونی تیم و ئامێری پێویستەوە
چەمچەماڵ رووبەرووی لافاو بووەتەوە و قائیمقامی چەمچەماڵیش دەڵێت، جگە لە
گیانلەدەستدانی دوو کەس، ١٢ کەسیش برینداربوون و ٥٠٠ ماڵ و ١٠٠ دوکان بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وتیشی، پێویستیان بە ئامێر و پێداویستییەکانی بەرگریی شارستانییە.