لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری رابردووی چەمچەماڵەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و چوار هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
قائیمقامیەتی
چەمچەماڵ پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکات و هیوای زوو
چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت و دەشڵێت، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان
لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکات.
چەند رۆژێکە
شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز رووی لە ناوچەکانی کوردستان کردووە و ئەمڕۆش لە
چەمچەماڵ و چەند شوێنێکی دیکە لافاو دروستبوو و جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی
زۆریش بەر هاوڵاتیان گەیشت.