سەردێڕ:

عێراق بووە دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوت بۆ ئەمریکا

PM:04:22:07/12/2025

564 جار خوێندراوەتەوە

لە هەفتەی رابردوودا، عێراق پلەی دووەمی وەرگرت لەناو گەورەترین ئەو وڵاتانەی نەوت بۆ ئەمریکا هەناردە دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA) بڵاویکردووەتەوە، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە ٤٣٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بە بەراورد بە ٣٧٨ هەزار بەرمیل لە هەفتەی پێشوو، واتە نەوتی عێراق بە رێژەی ١٤٩ هەزار بەرمیل بۆ ئەمریکا زیادی کردووە و بەمەش عێراق بووە پلەی دووەمی گەورەترین هەناردەکارانی نەوتی ئەمریکا.

هەروەها، بەپێی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا (EIA)، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لە نۆ وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە ٤.٨٧٧ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی ٨١٥ هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
بە گوێرەی بەیاننامەکە بەرزترین رێژەی هاوردەی نەوت بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا لە کەنەداوە بووە بە ٣.٤٤٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، دواتر سعوودیە بە ٣٤٨ هەزار بەرمیل، بەڕازیل بە ١٣٧ هەزار بەرمیل و مەکسیک بە ١٣١ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
هەروەها، بڕی هاوردەکراو لە ڤەنزوێلا ١٢٢ هەزار بەرمیل بووە، لە لیبیا و ئیکوادۆر ٨٧ هەزار بەرمیل بۆ هەر یەکێکیان، لە نەیجیریا ٨٢ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەمریکا هیچ بڕێک نەوتی لە کۆڵۆمبیاوە هاوردە نەکردووە لە هەمان هەفتەدا.













گەلەری