لە وڵاتی بێنینی ئەفریقا، سوپا کودەتای کرد و حکومەتی بێنینی هەڵوەشاندەوە و دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کەناڵی تەلەفزیۆنی بێنین بڵاویکردەوە، سوپای وڵاتەکە، کودەتایان لە دژی پاتریس تالۆنی سەرۆکی بێنین کرد و دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە.
هاوکات کەناڵی فرانس ٢٤ـیش بڵاویکردەوە، سەربازەکان بە
سەرۆکایەتی لیوا پاسکال دەستیان بەسەر تەلەفزیۆنی نیشتمانی لە پۆرتۆنۆڤۆی
پایتەختدا گرتووە و دوورخستنەوەی تالۆنیان راگەیاندووە.
تاڵۆن هەشتەمین سەرۆکی وڵاتەکەیە و لە ساڵی ٢٠١٦ـەوە
دەستبەکاربووە و دوو خولی سەرۆکایەتی بەدەستهێناوە و کە لە ساڵی داهاتوودا دووەم
خولی سەرۆکایەتی کۆتایی پێدەهات.