سەردێڕ:

سودانی سێ نەخۆشخانەی دەروونی لە بەغدا دەکاتەوە

PM:07:35:05/12/2025

732 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، فەرمانیکردووە بە کردنەوەی چەند نەخۆشخانەیەکی نوێ و فراوانکردنی ئەو نەخۆشخانانەشی کە هەن.


ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێکدا وتووشیەتی، بە مەبەستی فراوانکردنی خزمەتگوزاری لە کەرتی تەندروستیدا، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کردنەوە و دامەزراندنی سێ نەخۆشخانەی دەروونی، لە هەر یەکە لە پارێزگاکانی بەغدا و سەڵاحەدین و کەربەلا بۆ خزمەتکردنی نەخۆشانی ئەو پارێزگایانە.
هاوکات سودانی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی دەرماڵەیەک بە پەرستاران و پزیشکان و کارمەندانی تری ئەو نەخۆشخانە و گۆڕینی کارمەندانی خۆبەخش بۆ گرێبەست و دانانی کارمەندانی گرێبەستی نوێ و پێدانی دەرماڵە بە کارمەندانی پزیشکی گشتی لە بەشی دەروونی پزیشکی دادوەریی، هاوشێوەی ئەندامانی ستافەکە لە وەزارەتی داد.












گەلەری