PM:02:46:05/12/2025
1304 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە هەولێر دوو کارمەندی سکیوریتی ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیان دەدات و گیانلەدەستدەدەن.
ئەمڕۆ هەینی ٥ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمپانیاکە پشتراستیکردووەتەوە کە شەوی رابردوو دوو کارمەندیان لە کاتی ئەرکەکانیاندا لە ٤٠ مەتری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێیداون و گیانیانلەدەستداوە.
وتی، دوو
کارمەندەکە ناویان ئەحمەد محەمەد و محەمەد سەردارە و ماوەیەکی زۆرە لە کۆمپانیاکە
کاردەکەن و خەمخۆربوون بۆ کارەکەیان.
هاوکات، لە ئیستادا بکەری رووداوەکە دەستبەسەرکراوە.