PM:08:01:03/12/2025
2360 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی زانیارییەکان بەهۆی کۆتاییهاتنی حساباتی ساڵەوە، چاوەروان دەکرێت ئەم مانگە عێراق زووتر دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات و لەگەڵیدا مووچەى مانگی ١٠ـی هەرێمیش بنێرێت، بەڵام تا ئێستا چارەنووسی دوو مووچەى کۆتایی ئەمساڵ نادیارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندێکی هاوبەشی وەزارەتی دارایی و چاودێریی دارایی عێراق بۆ پێداچوونەوەی و وردبینی خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی رابردووی هەرێم سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەپێی
زانیارییەکان سەردانی ئەو شاندە تەکنیکیەی عێراق، میکانیزمێکی بنەڕەتییە لە
چوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق بەگوێرەی یاساکە، پێویستە لیژنەیەکی پسپۆڕی
هاوبەش لە هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و عێراق پێکبهێنرێت، ئەرکی سەرەکیی
لیژنەکە ئامادەکردنی راپۆرتی وەرزییە لەسەر داتاکانی داهات و خەرجیی هەرێم.
هاوکات، بەهۆی
پابەند نەبوونی هەرێم لە مانگەکانی شەش و حەوتی ئەمساڵ بە ناردنی داهاتی نانەوتی
بۆ بەغدا و هاوکات یەکلانەکردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ بەغدا، حکومەتی عێراق
ئەو دوو مووچەیەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، لە کۆتا سەردانی سودانیش بۆ
هەرێم جارێکی تر جەختیکردەوە ناردنی مووچەى ئەو دوو مانگەی هەرێم پێویستی بە
رێککەوتنی نوێ و یەکلاکردنەوەی پرسی داهاتی ناوخۆی هەرێمە تاکو نەفەوتێن، بەڵام تا
ئیستا حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە دەم ئەو داوایەی بەغداوە نەچووە.