سەردێڕ:

عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە لە یەدەگی زێڕدا

PM:07:12:03/12/2025

1320 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای وڵاتانی سعودییە و لوبنان و جەزائیر، عێراق چوارەم وڵاتی عەرەبییە کە خاوەن زۆرترین یەدەگی زێڕ بێت، کە بڕەکەی زیاتر لە هەشت تەنە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجومەنی زێڕی جیهانی راپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە یەدەگی زێڕی وڵاتان بڵاوکردەوە، کە تێیدا عێراق پلەی چوارەمی لە ئاستی وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە.

بەپێی راپۆرتی ئاماری نوێی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، عێراق تا مانگی هەشتی ساڵی ٢٠٢٤، بڕی هەشت تەن و ٢٠٠ کیلۆگرام زێڕی کڕیوە.

بەمەش کۆی گشتی یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تەن و ٩٠ کیلۆگرام.

راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، عێراق لەدوای سعودییە، لوبنان و جەزائیر، چوارەم گەورەترین وڵاتی عەرەبییە لە رووی یەدەگی زێڕەوە.













گەلەری