ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام نیگەرانن لە خراپی دۆخی ژیانیان و دەڵێن، چەندین ساڵە داوای مافەکانیان دەکەن و وەڵامیان نادرێتەوە و پشتگوێخراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چەند کۆمەڵەیەکی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتیان، "چەندین ساڵە داوای مافەکانمان دەکەین و وەڵاممان نادرێتەوە".
وتیشیان، داوادەکەن
پەرلەمانی کوردستان یاسایی تایبەت بە خاوەن پێداویستی تایبەت جێبەجێ بکەن.
لای خۆیەوە یەکێتی نابینایان ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت
خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی پشتگوێ خستووە.
هاوکات دایکی خاوەن پێداویستییەکی تایبەتیش بۆ ئێن ئاڕ
تی وتی، "تەواوی خەرجی منداڵەکەمان لە ئەستۆیە حکومەت هیچ هاوکاریمان ناکات".
ئەوەش
لە کاتێکدایە، لە هەرێم زیاتر لە ٩٠ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمارکراون و مانگانە
١٥٠ هەزار دیناریان پێدەدرێت.