PM:04:11:03/12/2025
16296 جار خوێندراوەتەوە
وا بریارە هەفتەی داهاتوو دەستبكرێت بە دابەشكردنی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١١، هاوكات بەراورد بە مانگی رابردوو بڕی هاوكارییەكە لە ٧٦ هەزار دینارەوە بۆ ٩٥ هەزار دینار زیادیكردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانان بکەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی هاوكارییەكە بۆ ئەم مانگە برتییە لە ٩٥ هەزار دینار، بەرارود بە مانگی ١٠ بڕی هاوكارییەكە زیادیكردووە, چونکە مانگی رابردوو تەنها ٧٦ هەزار دینار وەك هاوكاری بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیواهاوبەشەكان دابەشكرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە لە سەرەتادا هاوکاری
هاوپەیمانان نزیکەی ٤٥٠ هەزار دینار بووە، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە بیانووی
ئەوەی ژمارەی پێشمەرگە لە لیواکان زیادی کردووە، هاوکاری هاوپەیمانانەی
کەمکردووەتەوە.
هێرش قادر - هەولێر