سەردێڕ:

پارەی ئەو چەند کاتژمێرەی مۆلیدەکان کاریانکرد لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت؟

PM:03:24:03/12/2025

10284 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی ئەو چەند کاتژمێرەی مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانکرد لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، لەو رۆژەی کێشەی کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی دروستبوو و مۆلیدە ئەهلییەکان کاریانپێکرایەوە بڕیاربوو پارەکە لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.
سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بڕیارەکە گۆڕدراوە و پارەی ئەو چەند کاتژمێرە لە هاوڵاتییان وەرناگیرێت.






ئەلەند قادر- سلێمانی















گەلەری