سەردێڕ:

خراپترین و باشترین میوەکان بۆ توشبووانی نەخۆشی شەکرە

PM:03:34:03/12/2021

15400 جار خوێندراوەتەوە

وێڕای ئەوەی میوە بەسوود و پێویستە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەڵام هەندێك لە جۆرەکانی بەسوودنین بەتایبەت ئەو میوانەی کە ئاستی شەکری خوێن بەرزدەکەنەوە.


لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "امارات الیوم" ئاماژەی بەوەکردوە، لە دیارترین ئەو میوانەش بریتین لە شووتی، خورمای وشك، ئەنەناس و مۆز ئەگەر زۆر پێگەیشتبێت.

لە بەرامبەردا هەندێك میوە هەن کە زۆر گرنگن بۆ ئەوانەی کە شەکرەیان هەیە وەك سێو، قەیسی، شاتوو، ئەڤۆکادۆ، شلیك، و پرتەقاڵ.

لە دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە بریتیین لە هەستکردن بە ماندوێتی، درەنگ چاکبوونەوەی برین، هەستکردن بە تینوێتی، میزکردنی زۆر، لەکاتی دەرکەوتنی ئەم نیشانانەشدا نابێت پشتگوێ بخرێن.













گەلەری