AM:11:37:14/11/2025
1156 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت،بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار رەزامەندیان داوە لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندییە سەربازییەکان بە عێراق.
ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی ھاوکاریی ئاسایشی بەرگریی سەربە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت، بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ لە عێراقدا، وەزارەتی دەرەوە رەزامەندیی داوە لەسەر فرۆشتنی سیستمی پەیوەندی و رادیۆ بە بەهای ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە عێراق.
دەشڵێت، ئەو
سیستمە پەیوەندییە، دەستگەیشتن بە رادیۆ،
ئامێری بێ تەل ، سیستمەکانی وێستگەی رادیۆیی و سیستمی دووبارەکەرەوەی رادیۆیی
لەخۆدەگرێت.