PM:09:12:03/03/2026
1272 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک ترهمپ دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی له راگهیهندراوێكدا ئاشکرای کرد لە کۆبوونەوەی ئەمرۆیاندا لەبارەی ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆک ترەمپ و بافڵ تاڵهبانی گفتوگۆیان کردووە، کە تیایدا سەرۆک ترەمپ بەرچاو روونیداوە لە ئامانجەکانی ئەمەریکا لەم جەنگەدا.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵهبانی روونیكردووهتهوه، "سەرۆک
ترهمپ دەرفەتێکی پێشکەش کرد بۆ تێگەیشتن لە ئامانجەکانی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر
پشتگیری هاوبەش بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی بەهێزی لە نێوان ئەمریکا و عێراق".
هەروەها تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە جەنگ و رووبەڕوبوونەوە و
گرژییە ئەمنییەکان، یەکێتیی پێیوایە، کە باشترین چارەسەر گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی
گفتوگۆ و چارەسەرکردنی پرسەکان بە لێکتێگەشتن و دایەلۆگ.