سەردێڕ:

سودانی بەبۆنەی رەمەزانەوە بڕیارێکی لە بەرژەوەندی مووچەخۆران و هاوڵاتیان دەرکرد

PM:01:34:26/02/2026

22960 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سەرۆک وەزیرانی عێراق، فەرمانی بە بانکی ناوەندی کردووە کە سەرجەم بانکە حکومی و ئەهلییەکان ئاگاداربکەنەوە بە راگرتنی بڕینی قیستی قەرزی فەرمانبەران و خانەنشینان (سلفە) بۆ ئەم مانگە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە حکومەتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەم بڕیارەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە مانگی رەمەزانی پیرۆز بە مەبەستی باشترکردنی دارایی هاوڵاتییان و فەرمانبەران دراوە، تاوەکو بتوانن سوود لە تەواوی موچەکانیان وەربگرن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

بەپێی رێنماییەکە، ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیار بوو وەک قیستی قەرز لە مووچەی ئەم مانگە ببڕدرێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو دوادەخرێت، ئەم بڕیارەش سەرجەم چین و توێژەکان دەگرێتەوە و باری سەر شانی هاوڵاتییان و فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکان کەمدەکاتەوە.













گەلەری