AM:11:15:11/11/2025
900 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ خەڵکی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەری راستەقینەی خۆیان.
ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان تا تۆڵە لە دەسەڵات بکەنەوە و نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و دڵنیان نەوەی نوێ هێزی کاریگەر و موفاجەئەی ئەم هەڵبژاردنە دەبێت.
وتیشی، شاسوار
عەبدولواحید یەکەم هەڵبژاردنە کە لە زینداندایە و دڵنیان خەڵکی هەرێم لە بیری
ناکەن.
هەر ئەمڕۆ، کاوە
عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وتی،
"هیوادارین هاوڵاتیان ببنە بەشێک لە پرۆسەی گۆڕانکاری و دەنگی خۆیان بدەن،
داواش لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن".
ئەمڕۆ رۆژی دەنگدانی گشتییە و رۆژی
تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییانە لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و هاوڵاتییان هەموو
شتێک یەکلایی دەکەنەوە.