AM:08:12:11/11/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد و رۆژی یەکلاکەرەوەیە بۆ هاوڵاتیان؛ کۆمسیۆنیش دەڵێت، پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارەیە و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ ١١ـ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژی دەنگدانی گشتییە و رۆژی تۆڵەکردنەوەی هاوڵاتییانە لە دەسەڵاتدارانی پارتی و یەکێتی و هاوڵاتییان هەموو شتێک یەکلاییدەکەنەوە.
هەروەها، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، پرۆسەکە تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارەیە و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، دەنگدەر جگە لە کارتی دەنگدان، پێویستە کارتێکی دیکەی پێبێت.
ئەمەش لە
کاتێکدایە، لە دەنگدانی تایبەتدا بەراورد بە دەنگدانی پێشوو نەوەی نوێ دەنگەکانی
بووە بە دوو هێندە، چونکە هەڵبژاردنی ٢٠٢١ دەنگدانی تایبەت نەوەی نوێ هەزار و ٦٨٣
دەنگی بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٥ نەوەی نوێ لە دەنگدانی تایبەت ١١ هەزار و ٨٤٦
دەنگی بەدەستهێناوە. هەرچی دەنگەکانی دەسەڵاتە زۆر کەمی کردووە، بە شێوەیەک هەردوو
جووت حزبەکە کەمتر لە نیوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەتیان بەدەستهێناوە.
بەرپرسانی
نەوەی نوێ دەڵێن، هاوشێوەى هەڵبژاردنی پێشوو چاوەڕوان دەکرێت لە دەنگدانی گشتیدا دەنگەکانی
نەوەی نوێ زۆر زیاتر ببێت و هاوڵاتیان بە دەنگەکانیان سزای دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی
بدەنەوە.