PM:04:52:09/11/2025
1052 جار خوێندراوەتەوە
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ دەستبە ئامادەكارییەكان دەكات و تاقیكردنەوەی مورشیدی ئایینی ئەنجامدەدات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بڵاویکردەوە، لیژنەیەكی پسپۆڕو شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیكردنی تاقیكردنەوەو هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی پرۆسەی حەج و تاقیكردنەوەكەش لەیەك كاتدا ئەنجام دەدرێت.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئەمساڵ لە هەموو هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٤٠٠ مامۆستای ئایینی بە
سیستمی ئەلكترۆنی داواكاریان بۆ مورشیدی ئایینی پرۆسەی حەج پێشكەشكردوە پێویستە
هەر مامۆستایەك كۆنمرەی لەسەدا ٧٥ بەدەستبهێنێت.