PM:07:13:04/11/2025
516 جار خوێندراوەتەوە
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وت، ئەنجومەنی وەزیران پلانی کشتوکاڵی بۆ وەرزی زستانی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ پەسەند کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، پلانەکە بریتییە لە چاندنی یەک ملیۆن دۆنم بە بەکارهێنانی ئاوی سەرزەوی، ئەمە جگە لە دابینکردنی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنم تەرخانکراوە بۆ چاندن بە بەکارهێنانی ئاوی ژێر زەوی .
دەشڵێت، سیستەمی ئاودێری مۆدێرن بەکاردەهێنن بۆ چاندنی گەنم بە بەکارهێنانی هەردوو ئاوی سەرزەوی
و ژێر زەوی، هاوکات وتیشی، وەزارەتی بازرگانی هیچ گەنمێک وەرناگرێت لە دەرەوەی ئەو
پلانە کشتوکاڵییەی وەزارەتی کشتوکاڵ دایناوە.