سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەڵێت، "به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن ده‌رگا به‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاراندا ده‌كاته‌وه و پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌چه‌سپێنێت". دەشڵێت، "رێگه ناده‌ین هیچ لایه‌نێك عێراق بخیلسكێنێته ناو شه‌ڕه‌وه و ده‌وڵه‌ت به ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانی به‌ده‌سته‌وه‌یه".
                                        
                                        
         محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی رۆیته‌رز وتوویەتی، هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گرنگه و نوێنه‌رایه‌تی خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌كات له نێوان ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی كه پێشتر بینیمان و ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئێستا، متمانه‌مان به هۆشیاری خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه رێگای كردار و ده‌ستكه‌وتیان گرتووەته‌به‌ر، نه‌ك ئه‌وانه‌ی بیانو و دروشم و به‌ڵێنی ناڕاست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
 
            
وتیشی، هه‌ڵبژاردنه‌كان
به‌شداری به‌رفراوان به‌خۆوه ده‌بینن، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه كه ٦٠٪ـی
دانیشتوانی عێراق پێكده‌هێنن، چونكه نوێنه‌ریان ده‌بێت، به‌شدارینه‌كردنیش له هه‌ڵبژاردن
ده‌رگا به‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاراندا ده‌كاته‌وه و پره‌نسیپی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌چه‌سپێنێت
و هاوڵاتی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
له ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دوو هه‌زار و ٥٨٢ پڕۆژه‌ی راگیراومان به به‌های ١٣١ ترلیۆن
دینار بۆ ماوه‌ته‌وه، له كاتێكدا پابه‌ندبوونه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌مان له ماوه‌ی
سێ ساڵی رابردوودا ته‌نها ٣٣ ترلیۆن دینار بووه، حكومه‌ته‌كه‌شمان بناغه‌ی گرنگی
داناوه له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و دارایی و بانكی، چاكسازی ئابووری، هه‌روه‌ها
به‌هێزكردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.
باسی
لەوەشکردووە، توانیومانه عێراق له كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی رووداوه ناوچه‌ییه‌كان
بپارێزین و دووركه‌وتنه‌وه له تێوه‌گلان له میحوه‌ره ناكۆكه‌كان و پاراستنی په‌یوه‌ندی
هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان، عێراق رۆڵی دیپلۆماسی ناوچه‌یی گێڕاوه له
نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان و رێگریكردن له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له ناوچه‌كه‌دا.