سەردێڕ:

یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا

PM:12:34:17/10/2025

16348 جار خوێندراوەتەوە

چەند مانگێکی کەم ماوە بۆ هاتنی مانگی رەمەزان و بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان ١٩ـی مانگی دوو (شوبات) وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاریکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٧ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، پێشبینی کرا یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز ١٩ـی مانگی دوو بێت و یەکەم رۆژی جەژنیش ٢٠ـی مانگی سێ (ئازار) بێت.

 

بەپێی پێشبینییە فەلەکناسییەکان مانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ، ٢٩ رۆژ دەبێت و بەپێی ئەمەش ١٩ـی ئازار کۆتا رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و ٢٠ـی ئازار یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

پێشبینی دەکرێت کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە سەرانسەری وڵاتانی ئیسلامی لە مانگی رەمەزانی ساڵی ٢٠٢٦دا جیاواز بێت، لە چەند رۆژی یەکەمدا کاتژمێرەکانی بەڕۆژوبوون کورتتر بێت ، کە بە نزیکەی ١٢ کاتژمێر لە رۆژێکدا لە زۆرینەی وڵاتان پێشبینی دەکرێت و لەگەڵ پێشکەوتنی رۆژەکان وردە وردە کاتژمێرەکانی بەڕۆژوبوون زیاد دەکات بۆ ١٣ کاتژمێر.


 













گەلەری