سەردێڕ:

٢٠ گەنجی هەولێر و سلێمانی لە لوبنانەوە دەستبەسەرکراون

AM:10:20:18/09/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان دەڵێت، ٢٠ گەنجی کورد کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانین لە لوبنانەوە دەستبەسەرکراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا دیپۆرت دەکرێنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولـی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی عێراق لە لوبنان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ژمارەیەک گەنج بە ئامانجی گەیشتنیان بە ئەوروپا بە شێوەیەکی نایاسایی گەشتیان بۆ لوبنان کردووە.

وتیشی، ئەو کەسانە ٢٠ گەنجی کوردن کە دانیشتووی هەولێر و سلێمانینم ئێستاش لە وڵاتەکەدا دەستبەسەرکراون.

دەشڵیت، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم ئەو گەنجە کوردانەی دەستبەسەرکراون دیپۆرتی عێراق دەکرێنەوە.













گەلەری