ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٥٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٧١٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ ھەزار و ٥٨٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٦٠ دۆلار بەرزبووەوە.
ماوەیەکەنرخی
زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و شارەزایان پێیانوایە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ
لاوازبوونی بەهای دۆلاری ئەمریکی و کاریگەرییەکەی لەسەر سەربەخۆیی بانکی ناوەندی
ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە
بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٦١٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧١٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٥١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٨١٩ هەزار دینارە